مەسرور بارزانی لە واشنتۆنەوە داوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی لەگەڵ ژمارەیەک سیناتۆردا کۆبوونەوە و باسیان لە پرسی بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ سیناتۆر لینزی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی سیناتۆر گراهام و ئەمریکامان لە هەرێمی کوردستان کرد و تیشکمان خستە سەر دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، سیناتۆر گراهام دووپاتی کردەوە کە هەمیشە پشتیوانیی لە کوردستانێکی بەهێز و داوای مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دەکات، بەتایبەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان .

لە لایەکی دیکەشەوە، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سیناتۆر تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا “کورتەیەکمان دەربارەی دۆخی گشتتی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو”.

لە کۆبوونەوەکەدا سیناتۆر تامی دەکوۆرت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆنگرێسمان دۆن بەیکن هاوسەرۆکی گرووپی پاڵپشتیی کورد لە کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە و سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی دابینکردن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد.

سیناتۆر دۆن بەیکن جەختی کردەوە کە ئەو هەمیشە دەنگی کوردستان دەبێت لە ئەمریکا و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان.

“هەژماری من” لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد
پێت “هەژماری من” لە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکرد
فازڵ نەبی:بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق هەنگاوی تریان لە دژی هەرێمی کوردستان بەدوادا دێت
دوات فازڵ نەبی:بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق هەنگاوی تریان لە دژی هەرێمی کوردستان بەدوادا دێت
پەیوەندیدار