بەهۆی لێچوونی غازەوە سیستمی غازی كوشتارگەی سلێمانی و خواردنگەیەك داخران



 

بەهۆی لێچوونی غاز و مەترسی روداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەكان و بەرگری شارستانی سلێمانی بڕیاری داخستنی خواردنی خێرای تەربوش لە زەرگەتە داخرا، هاوكات سیستمی غازی كوشتارگەی سلێمانی كە قەرەگۆل گیرایەوە.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیەند، سیستمی غازی (خواردنی خێرای تەربوش) لێچونی هەبووەو تیمەكانی بەرگری شارستانی و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و كۆمپانیای تایبەتمەند سەردانی شوێنەكەمان كرد بڕیاردرا تا ئەو كاتەی ئەو لێچونە چارەسەر دەبێت لەپێناو رێگری لە روداوی نەخوازرا شوێنەكە دادەخرێت.

لەبارەی كوشتارگەی سلێمانییەوە، ئاماژەی بەوەكرد سیستمێكی نازانستی لەلایەن كەسانی نەشارەزاوە بۆ ئەو كوشتارگەیە دانراوە و هیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نییە، بۆیە بڕیاری ڕاگرتنی ئەو سیستمی غازە درا تا ئەو كاتەی كۆمپانیایەكی تایبەتمەند چاكسازی لە سیستمەكەدا دەكات و لەڕووی سەلامەتییەوە كێشەی نامێنێت.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكراشیكرد، لە سلێمانیدا (٣٥) كۆمپانیای تایبەتمەند كاری سیستم غاز دەكەن، هەر شوێن و ماڵێك بیانەوێت لە سیستمی غازەكەیان دڵنیا بن ئەو كۆمپانییانە تێستی سیستمەكەیان بۆدەكەن و مەترسی نامێنێت.

 

نرخی دۆلار بەرز بووەوە
پێت نرخی دۆلار بەرز بووەوە
ئۆكراین هێرشەكانی بۆ ناو خاكی ڕووسیا چڕدەكاتەوە
دوات ئۆكراین هێرشەكانی بۆ ناو خاكی ڕووسیا چڕدەكاتەوە
پەیوەنیدر