نرخی دۆلار بەرز بووەوە



ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار و 400 دینار.

نرخی دۆلار بەراورد بە 10 ڕۆژی ڕابردوو، نزیكەی 2 هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

یادگار حەسەن، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەگەڕێنێتەوە و ئاماژە بە ئەوەش دەكات ، بەهۆی ئەو كەمی خستەڕووە و مانەوەی دینارێكی زۆر كە خەڵك دۆلاری فرۆشتووە نرخی دۆلار بەرز بووەوە.

وتیشی، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار نزیكەی 2 هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە.

 

داھاتی نەوتی عێراق زیادی كردووە
پێشت داھاتی نەوتی عێراق زیادی كردووە
بەهۆی لێچوونی غازەوە سیستمی غازی كوشتارگەی سلێمانی و خواردنگەیەك داخران
دواتر بەهۆی لێچوونی غازەوە سیستمی غازی كوشتارگەی سلێمانی و خواردنگەیەك داخران
ەیوەندیدار