ئیبراهیم قالن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا، هێرش دەكاتە سەر كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەهۆی ڕەخنەگرتن لە وڵاتەكەی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چاوەڕوانكراوەكەی لەنێو خاكی عیراق و سوریا كە بە وتەی قالن:بۆ پاراستنی ئاسایشی توركیا و ناوچەكەیە”.
ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕۆژنامەی دەیلی سەباح-ی توركیا لە زاری قالنەوە بڵاویكردەوە”ڕەوشی ناوخۆ لە سوریا نەك هەر بۆتە مایەی مەترسی لەسەر سەقامگیری توركیا، بەڵكو مەترسييە لەسەر ئاسایشی عیراق و ئەردەنیش، بۆیە ئێمە داوای مۆڵەت لە كەس ناكەین بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان”.
ئەم لێدوانانەی قالن هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە عیراق و سوریا كە بە قسەی قالن”مەبەست لێیان بەئامانجگرتنی پارتی كرێكارانی كوردستانە لە باكووری عیراق و هێزەكانی پاراستنی گەلی كوردە لە سوریا”.
وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا دەڵێت، ئەو هێزانە پیلان لەدژی توركیا دادەنێن، بۆیە داوای مۆڵەت لە كەس ناكەین بۆ ڕاگرتنیان”، وەك ئاماژەكردنێك بە داواكارییەكانی مۆسكۆ و واشنتن بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەكە”.