بەوێنە، بەریتانیا هاری پۆتەر دەخاتە سەر ڕووی دراوەكانی



خانەی دروستكردنی دراوی شاهانە لە بەریتانیا، دراوی كانزایی دروست دەكات كە وێنەی هاری پۆتەر و شەمەندۆفێری “هوجورتس ئێكسپرێس”ی لەسەرە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی “بی ئەی میدیا”ی بەریتانی،  “هوجورتس ئێكسپرێس” دوایین دراو دەبێت بە بەهای 50 بنس (61.0 دۆلار) كە وێنەی شاژنە ئیلیزابێسی دووەمی لەسەر دەبێت.

دراوەكە بەشێك دەبێت لە كۆمەڵێك لە گەورە دراوەكان كە یادی تێپەڕینی 25 ساڵ بەسەر چاپكردنی ڕۆمانی “هاری پۆتەر” و “بەردی فەیلەسوف”ی نوسەر جی كەی رۆلینج بەرزڕادەگرن.

لای خۆیەوە، خانەی دروستكردنی دراوی شاهانە ڕایگەیاندووە، كۆمەڵە چیرۆكی هاری پۆتەر یەكێك دەبێت لەچوارچێوەی كۆمەڵێكی بچوك كە وێنەكانیان لەكاتی پرۆسە یەك لەدوا یەكەكاندا دەخرێتەڕوو.

 

 

 

سەرۆكایەتی توركیا: مۆڵەت لە كەس ناخوازین بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان
پێت سەرۆكایەتی توركیا: مۆڵەت لە كەس ناخوازین بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان
فەهمی بورهان: دروستكردنەوەی لیژنەی مادەی 140 دەرفەتێكی باشە
دوات فەهمی بورهان: دروستكردنەوەی لیژنەی مادەی 140 دەرفەتێكی باشە
پەیوەندیدار