پارتی شوێنگرەوەی هێمن هەورامی دیاریكرد



پارتی دیموكراتی كوردستان شوێنگرەوەی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و زانای مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.

میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری داوە زانای مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمان بكاتە جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە شوێنی هێمن هەورامی.

هاوكات، ڕێبوار بابكەیی، پەرلەمانتاری ئەو حزبە كراوەتە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان.

بەپێی بڕیاری مەكتەبی سیاسی پارتی، هەر ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی كە پۆستی حزبی هەیە دەبێت لە حكومەت و پەرلەمان دەستلەكاربكێشێتەوە و تەنها پۆستە حزبییەكەی هەبێت.

هەر بەپێی بڕیارەكە، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت دەستبەرداری پۆستەكانیان ببن.

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ دانیشتوانی چەرمۆ سیتی
پێشت هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ دانیشتوانی چەرمۆ سیتی
سەرۆكایەتی توركیا: مۆڵەت لە كەس ناخوازین بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان
دواتر سەرۆكایەتی توركیا: مۆڵەت لە كەس ناخوازین بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەمان
ەیوەندیدار