“ئۆپێک +” هەنگاوەکانی داهاتووی سیاسەتی نەوت تاوتوێ دەکات



بەهۆی ڕەنگدانەوەی بەردەوامی ململانێکان لە نێوان بنەماکانی دابینکردن و بڕیارە داواکاری هاوپەیمانی ئۆپێک +، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە ٤- ٦- ٢٠٢٣دا بڕیار لەسەر هەنگاوی داهاتووی سیاسەتی بەرهەمهێنان بدەن، بەو پێیەی نرخی نەوتی خاو بووەتە ململانێ و ڕەنگدانەوەی بەردەوامی هەیە لە نێوان بنەماکانی دابینکردن و داواکاری و فراوان بوونی نیگەرانییە ئابوورییەکان.

سەرچاوەکان لە هاوپەیمانی “ئۆپێک +” دەڵێن؛ لە کۆبوونەوەی رۆژی یەک شەممەدا، باس هەندێک ئەگەر دەکرێن لە نێویاندا، کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل.

 

لای خۆیەوە، هەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هێشتا زووە باس لە کەمکردنەوەی ئاستی “ئۆپێک +” بکرێت بۆ نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

 

وەزیرانی نەوت لە “ئۆپێک +” ڕووبەڕووی بازاڕێکی دژواری نەوت بوونەتەوە، بەهۆی ناجێگیری دابینکردن و نادڵنیایی سەبارەت بە خواست و پاشەکشەی ئەگەری، کە دەتوانێت بازاڕی بەکارهێنانی سووتەمەنی گواستنەوە بخنکێنێت.

 

لە مانگی تشرینی یەکەمەوە “ئۆپێک +” کە هاوپەیمانییەکی ٢٣ ئەندامییە لە نێویاندا ڕووسیا و سعودیە – بەرهەمهێنانی ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە ڕۆژێکدا کەمکردووەتەوە لە هەوڵێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دابەزینی خواست، هەروەها هەندێک لە ئەندامان بۆ مانگی نیسانی رابردوو، بڕینی خۆبەخشی زیادەیان ڕاگەیاند، کە کۆی گشتی ١.٦ملیۆن بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا.

 

لە ٢٣ی ئایار، شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیە، هۆشداریی دایە زیانلێکەوتووانی بازاڕی نەوت کە ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی زیانی زیاتر ببنەوە، وەک ئاماژەیەک بەوەی ڕەنگە کەمکردنەوەی زیاتری دابینکردنی نەوت لە ئارادا بێت.

 

دوو نوێنەری “ئۆپێک +” کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت بەهۆی هەستیاری بازاڕ لە کۆبوونەوەکەدا، بە کەناڵی سی ئێن بی سییان ڕاگەیاندووە؛ ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنان لە ئارادا نییە، ئەوەی هەیە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

هاوردەی بەروبوومی کشتووکاڵی ئێرانی بۆ عێراق قەدەغەکرا
پێشت هاوردەی بەروبوومی کشتووکاڵی ئێرانی بۆ عێراق قەدەغەکرا
کەس باسی مووچەی مانگی پێنج ناکات
دواتر کەس باسی مووچەی مانگی پێنج ناکات
ەیوەندیدار