كوردێك لەسێدارە درا



سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی ڕەزا شوكری پوور خەڵكی شاری هەلیلان لە پارێزگای ئیلام كە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری كەرەج جێبەجێ كرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سزای سێدارەی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی ڕەزا شوكری پوور، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی شارەدێی زەردەڵان سەر بە شاری هەلیلان لە پارێزگای ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری كەرەج جێبەجێ كرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە كە خێزاندار و باوكی دوو منداڵە، چوار ساڵ پێش ئێستا لە شاری كەرەج دەستبەسەر كراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی تاوانە پەیوەندیدارەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بەگوێرەی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا (مانگی جەنیوەری ٢٠٢٣) لانی كەم سزای لەسێدارەدانی ١٩ هاووڵاتیی كورد جێبەجێ كراوە كە ٩ كەسیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری كەرەج بووە.

پەكەكە پلانێكی توركیای لە باشووری كوردستان شكستپێهێنا
پێت پەكەكە پلانێكی توركیای لە باشووری كوردستان شكستپێهێنا
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە كۆدەبێتەوە
دوات ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر