پەكەكە پلانێكی توركیای لە باشووری كوردستان شكستپێهێنا



قەرەیلان: ئێمە لە باشووری كوردستانەوە هێرشمان بۆ سەر توركیا نەبردووە، ئەوە دەوڵەتی توركیایە هێرش دەكات، ئێمە تەنها بەرگریمان لە خاكی كوردستان كردووە

ئەندامێكی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە ڕایدەگەیەنێت، ئەو شەڕە ئەمڕۆ لە باكوور، لە هەموو هەرێمەكان ڕوودەدات. ئێستا لە ناوچەی زاپ، مەتینا، ئاڤاشین-یش ڕوودەدات، ئەم شەڕە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە دەستیپێكردووە، ئێمە لە پاراستنداین، چارەسەری سیاسی دەكەینە بنەما، بەڵام دەوڵەتی توركیا مێزی چارەسەری هەڵگەڕاندنەوە و هێرشی بۆ سەر ئێمە پەرەپێدا.

موراد قەرەیلان كە فەرماندەیەكی باڵای سەربازی پارتی كرێكاران كوردستان پەكەكەشە، بۆ كەناڵی ستێرك تیڤی ڕایگەیاند “دەڵێن پەكەكە خاكی عێراق بەكاردەهێنێت، دەچێت لە توركەكان دەدات، شتێكی بەوشێوەیە لەگۆڕێ نییە، لە ساڵی ٢٠١٢ەوە هیچ كەسێك لەلای باشووری كوردستانەوە گولـلەی بە دەوڵەتی توركیاوە نەناوە، دەوڵەتی توركیا بۆخۆی گەیشتووەتە چەمكێك و دیدێك، كە دەستكەوتەكانی گەلی كورد داگیربكات، سنووری پەیماننامەی میللیی بۆ خۆی كردووەتە ئامانج، لەسەر ئەو بنەما و چوارچێوەیە هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ كردە پلانی خۆی”.

ڕوونیشیكردەوە “بێگومان هێرشێكی تاكلایەنە هەیە و بێگومان لە بەرامبەر ئەوەشدا ئێمە شەڕی بەرگری و خۆپاراستن دەكەین، شەڕی پاراستنی خاكی كوردستانە، شەڕی پاراستنی خاكی پیرۆزە، ئەو شەڕەی ئەمڕۆ دەكرێت بەو شێوەیەیە، واتە، هەندێك بەملا و ئەولایدا دەبەن، بەڵام بەڵام ڕاستییەكە بەم شێوەیەیە”.

ئاماژە بەئەوەش دەكات “شەڕ چۆن بوو، ئێستا چۆن بەڕێوە دەچێت؟ وەك دەزانرێت، سەرەتا لە حەفتانین و ٣ ساڵ لەوە پێش دەستیپێكرد، ئەو شەڕە ماوەی ساڵێكی خایاند، واتە ساڵی ٢٠٢٠، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دا دەوڵەتی توركیا دەیخواست ناوچەیەكی بەر فراوان لە ئاڤاشین و زاپ و هەردوو بەر و لایەنی زاپ و بەشێك لە مەتینا داگیر بكات، ئێمەش لە دژی ئەوە بەرەنگاری و بەرخودان دەكەین، بەم بەرخۆدانە خاكی باشووری كوردستان دەپارێزین، ئەگەر ئێمە نەمانپاراستایە، دەیانویست بۆ ماوەیەكی كەم ئێرە داگیر بكەن و دەست بە پێشڕەوی بكەن و تاوەكو گارە بڕۆن، تاوەكو مەخمور و شەنگال بڕۆن و بەمشێوەیە داگیری بكەن، سەربازەكانی خۆیان و ئەوانەی باشیك بگەیەننەوە بە یەك. ئەوە پلانەكە بوو”.

قەرەیلان دەشڵێت “بۆچی ئێستا لە باشیك ناكشێتەوە؟ هەرچەندە دەوڵەتی عێراق داوایكردووە بكشێتەوە، چەند ساڵێك پێش ئێستا، بەنهێنی سەربازە مەدەنییەكانی خۆی وەك میت لەكەركوك بڵاوە پێكردووە، پلانێكیان بۆ خۆیان داناوە، ئەو پلانە لە ژێر ناوی ‘ئێمە دژی تیرۆر دەجەنگین” شاردووەتەوە، بەڵام ئەوە ڕاستییەكەیە، ئێمە ئەمەمان هەروا بە سادەیی و هەرزانانە بەڕێوە نەبردووە، ئێمە بۆ ئەمە قوربانیی زۆرمانداوە، دەبێت ئەمە لە لایەن هەمووانەوە پێ بزانرێت و ببینرێت، ئێمە قوربانیی ئەوەمان داوە، ئەم جەنگە هێشتا بەردەوامە، چۆن بوو؟ من باسی ئەوەش دەكەم. ساڵی ٢٠٢٢ دوژمن ویستی بە تەواوی زاپ داگیربكات و بۆ ئەوە هات، بەڵام دوژمن لە رۆژئاوای زاپ یەك سەنگەری گەریلاشی نەگرت، نەیتوانی یەك سەنگەریش بگرێت، نەیتوانی تەنها یەك تونێلیش بگرێت، بۆیە نەیتوانی خۆی جێگیر بكات، ناچاربوو خاڵێك بۆ خۆی هەڵبژێرێت و هەموو هێزەكانی خۆی بكشێنێتەوە بۆ ئەو خاڵە، ئێمە بەو خاڵە دەڵێین ئێف ئێم، واتە پشتی گوندی زێڤێ، لەوێ دۆڵێك لە دامێنی چیای هەكاری هەیە، چیایەكە بەسەر ئامێدیدا دەڕوانێت”.

مەترسی هێرشی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەیە
پێت مەترسی هێرشی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەیە
كوردێك لەسێدارە درا
دوات كوردێك لەسێدارە درا
پەیوەندیدار