ڕاگەیەندراوی هاوبەشی باڵای پارتی و یەكێتی بڵاوكرایەوە



شاندی باڵای پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆبونەوە و بارودۆخی گشتی و هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاكانی پەیوەست بەڕێككەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو.

شاندی باڵای هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨-١-٢٠٢٣ كۆبوونەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە بارودۆخی گشتی و هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاكانی پەیوەست بەڕێككەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو و هەروەها هەردوولا رێككەوتن لەدەرفەتێكی نزیكدا كۆبوونەوەی دیكەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی؛یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردنی راشكاوانە لەسەر كۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەكان لەسەر چەندین بابەتی هەنووكەیی، شاندی باڵای هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ ٢٨-١-٢٠٢٣ كۆبوونەوە. بارودۆخی گشتی و هاوكێشە ناوخۆیی و ناوچەییەكان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاكانی پەیوەست بەڕێككەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو. لەكۆتاییدا هەردوولا رێككەوتن لەدەرفەتێكی نزیكدا كۆبوونەوەی دیكەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

پارتی دیموكراتی كوردستان ٢٨-١-٢٠٢٣

 

پلانێک بۆ کۆتایهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین دەخرێتەڕوو
پێت پلانێک بۆ کۆتایهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین دەخرێتەڕوو
كادرێكی یەكێتی: باشی پەیوەندی یەكێتی و پارتی دەبێتە مایەی خێر بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان
دوات كادرێكی یەكێتی: باشی پەیوەندی یەكێتی و پارتی دەبێتە مایەی خێر بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان
پەیوەنیدر