پلانێک بۆ کۆتایهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین دەخرێتەڕوو


ناوەندێکی ئەمریکی پلانێکی ٤ خاڵی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین بڵاودەکاتەوە و کۆشکی سپی ئەمریکاشی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، پسپۆڕانی ناوەندی سەربەخۆی “ڕاندی ئەمریکی” پلانێکی تۆکمەیان لە چوار خاڵدا پێشکەش بە کۆشکی سپی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراین لە کەمترین ماوەدا.

 

ناوەندەکە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی؛ سیاسەتی ئەمریکا و ڕێڕەوی ململانێی ڕووسیا و ئۆکراین، چۆن خۆمان لە شەڕێکی درێژخایەن دوور بخەینەوە، بڵاوکردووەتەوە.

 

لە ڕاپۆرتی ناوەندەکەدا ئاماژە بەوە کراوە؛

ئەو هاوکاریانەیەی کە پێشکەش بە ئۆکراین دەکرێن لە داهاتوودا بخرێنەڕوو و ئایندەبینیەکی گونجاوی لەسەر بێت تا نەبێتە خاڵی نەرێنی ئەمریکا، چونکە تا ئەمریکا بەردەوام بێت وڵاتانی ڕۆژئاواش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پاڵپشتی زیاتری سەربازی و ئابووری کیێڤ دەکەن.

 

پسپۆڕانی ناوەندی سەربەخۆی “ڕاندی ئەمریکی” داوای پەسەندکردنی بەڵێنەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکراین، لە ژێر ڕۆشنایی یەکلاکردنەوەی ململانێکان لەگەڵ ڕووسیا دەکەن.

 

هەنگاوی سێیەم، کە لەلایەن پسپۆڕانی ناوەندە ئەمریکاییەکەوە پێشنیار کراوە، دەستەبەرکردنی پێگەیەکی بێلایەنە بۆ ئۆکراین، کە ئەم خاڵە یەکێکە لەو بیرۆکانەی کە پێشتر خرایەڕوو و دەنگدانەوەی ئەرێنی لە کیێڤ و مۆسکۆ بەدوادا هات.

 

سەبارەت بە هەنگاوی چوارەمیش، کە پسپۆڕانی ناوەندی سەربەخۆی “ڕاندی ئەمریکی” باسیان کردووە، مەرجەکانی سوککردنی سزاکانی سەر ڕووسیایە تا پاڵ بە مۆسکۆوە بنێن بۆ دانوستان.

 

پێشتر، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو: کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراین لە دەستی بایدندایە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام دەبینین سەرۆکی ئەمریکا نایەوێت ئەم کلیلە بەکاربهێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگای پڕ چەککردنی ئۆکراین هەڵدەبژێرێت.

 

گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لەسەروەختی هەڵگیرسانی جەنگ تا ئێستا گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە و ئەمەریکاش ڕایگەیاند ٣١ تانکی پێشکەوتووی M1 Abrams ڕەوانەی ئۆکراین دەکات کە بەهاکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە.

قەدیرۆڤ؛ جەنگی جیهانی سێیەم دەستیپێکرد
پێشت قەدیرۆڤ؛ جەنگی جیهانی سێیەم دەستیپێکرد
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی باڵای پارتی و یەكێتی بڵاوكرایەوە
دواتر ڕاگەیەندراوی هاوبەشی باڵای پارتی و یەكێتی بڵاوكرایەوە
پەیوەندیدار