431 پێشێلكاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراون



لە ساڵی ڕابردوودا، 431 پێشێلكاریی بەرامبەر بە 301 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراون.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاویكردەوە، لە ساڵی 2022 دا 431 پێشێلكاریی بەرامبەر بە 301 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراون.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان كۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا و تێیدا ئامارێكی تایبەت بە ڕەوشی ڕۆژنامەنوسانی لە هەرێم بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە، لە ساڵی ڕابردوودا، 431 پێشێلكاری بەرامبەر 301 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراون، كە بەجۆرەن، ڕێگریكردن 195 ، دەستبەسەرداگرتن و شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی 68، هێرش و هەڕەشە و سووكایەتی 46، دەستبەسەر كردن بە بێ‌ بڕیاری دادگا 64، دەستگیركردن بە بڕیاری دادگا 4 ، لێدان وبرینداربوون 26 ، داخستنی نوسینگەی كەناڵی میدیایی 1 ، هێرشی مووشەكی 2، هەڵكوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس 3، هێرشی ئەلیكترۆنی 6، پڕكردنەوەی بەڵێننامە 16.

ئەسەد ڕیسەكەی ئەردۆغانی كردەوە بە خووری
پێشت ئەسەد ڕیسەكەی ئەردۆغانی كردەوە بە خووری
هەدەپە شەڕی بردنەوەی ئیستەنبوڵ دەستپێدەكات
دواتر هەدەپە شەڕی بردنەوەی ئیستەنبوڵ دەستپێدەكات
ەیوەندیدار