بزوتنەوەی گۆڕان: دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی پێنجوێن رەتدەکەینەوە



وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی پێنجوێن رەتدەکاتەوە و دەڵێت، کاتێک پۆست نابێتە ئامرازێک بۆ خزمەتی گشتی و پێویستە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی گشتی.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی قەزای پێنجوێن بەرپرسیارێتی ئەرکە، لەم ڕوانگەیەوە دەستلەکارکێشانەوەی هاوڕێمان (زانا ڕەحمان) قائیمقامی قەزای پێنجوێن، ڕەوایەتی هەیە و تەرجومەکردنیەتی بۆ پشتیوانی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و دانیشتوانی قەزاکەیە.

دەشڵێت:” ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەم پشتیوانین، هەم ڕەتی دەکەینەوە، پشتیوانین، چونکە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی بزوتنەوەی گۆڕانە، کاتێک پۆست نابێتە ئامرازێک بۆ خزمەتی گشتی و پێویستە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی گشتی”.

وتەبێژی بزوتنەوەکە راشیگەیاندووە، رەتیدەکەینەوە، چونکە خەڵکی پێنجوێن پشتگیری لە (زانا ڕەحمان) دەکەن و ئێمە پشتگیری داواکەی خەڵکی پێنجوێن دەکەین.

ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندانی دانیشتووانی پێنجوێن دژی کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامە و خۆپیشاندەران و دانیشتوانی قەزاکە لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە، لەبەرامبەر جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان ئەمڕۆ هەینی زانا رەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.

ئێران لەسێدارەدانی بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەی ڕادەگەیەنێت
پێشت ئێران لەسێدارەدانی بەرپرسێكی باڵای وڵاتەكەی ڕادەگەیەنێت
کەشناسی: شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر کەشناسی: شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار