کەشناسی: شەپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی هەریم رایگەیاند، سبەی شەممە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەى شەممە شەپۆلێکى باران بارین هەندێک لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى عێراق دەگرێتەوە، لە ئەنجامى کاریگەرى ئەم شەپۆلە ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى دەستپێکردنى بارینى نمە باران لە کاتەکانى نێوەڕۆدا لە ناوچەکانى گەرمیان و کەرکووک و هەڵەبجە وە لە کاتەکانى ئێوارەو و شەودا شەپۆلی باران بارینەکە درێژ دەبێتەوە پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە وە پێشبینیش دەکرێ لە شەودا ڕێژەیەکى زیاتر باران لەو ناوچانە ببارێ.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ پارێزگای هەولێر پێشبینى دەکرێت ئاسمان هەورى تەواو بێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە بارانى پچڕپچڕ، بەڵام بۆ پارێزگای دهۆک تەنها ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پێشبینى باران بارین نییە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى رؤژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە، ئەم شەپۆلە پێشبینى دەکرێ بە شێوەى پچڕ پچڕ تا دوای نیوەشەوى شەممە بەردوام بێت بەتایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم.

بزوتنەوەی گۆڕان: دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی پێنجوێن رەتدەکەینەوە
پێشت بزوتنەوەی گۆڕان: دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی پێنجوێن رەتدەکەینەوە
وەزیری پەروەردە: كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر دەكەین
دواتر وەزیری پەروەردە: كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر دەكەین
ەیوەندیدار