تەقەكەرەكەی شاری هەولێر دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، تۆمەتبارێكیان لەسەر تەقەكردن دەستگیر كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر (بنكەی پۆلیسی كەسنەزان)، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لە گەڕەكی كەمئەندامان لە جووتسایدی كەسنەزان، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س. ا. ح) دەستگیر كرد، كە لە كۆڵانی خۆیان تەقەی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی كردبوو”.

ڕاشیگەیاندووە، “تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشنیكۆف و پێنج مەخزەن و 92 فیشەكدا گیرا”.

جەختیشی كردۆتەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگا كراوە.

هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
پێشت هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن
نەوتەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم و نرخی هەرزان بوو
دواتر نەوتەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم و نرخی هەرزان بوو
ەیوەندیدار