هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن


وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، كە پێشنیاریان كردووە بۆ بڕینی خزمەتگوزاری هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ماوەی تاقیکردنەوەکاندا.

فەلاح ئەلقایسی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاندووە، “چەند وڵاتێکی عەرەبی پەنایان بۆ بڕینی ئینتەرنێت بردووە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا، بۆیە وەزارەت پێشنیاری بڕینی ئینتەرنێت دەکات لەماوەی تاقیکردنەوەکاندا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لێکۆڵینەوەکان لەسەر دزەپێکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان تەواو بووە و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەند كراون”.

وتیشی، “عێراق 13 ملیۆن خوێندکاری هەیە، لەنێویاندا 900 هەزار مامۆستا هەیە و بۆ هەر 14 خوێندکارێک مامۆستامان هەیە، لەکاتێکدا ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ هەر 20 خوێندکارێک مامۆستایەک دیاریکراوە”.

بریكاری وەزیری پەروەردەی عێراق ئاشكراشی كرد، “لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 500 خوێندنگەمان وەرگرتۆتەوە و پێویستمان بە زیاتر لە 3 ساڵە بۆ تەواوکردنی 8 هەزار خوێندنگە”.

سیستانی لەسەر دۆلار و دینار فەتوایەكی دەركرد
پێشت سیستانی لەسەر دۆلار و دینار فەتوایەكی دەركرد
تەقەكەرەكەی شاری هەولێر دەستگیركرا
دواتر تەقەكەرەكەی شاری هەولێر دەستگیركرا
پەیوەندیدار