بافڵ تاڵەبانی؛ نابێت هیچ هێز و لایەنێك جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بەژیان وكەسابەتی سلێمانی بكات



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت هیچ هێز و لایەنێك جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بە ژیان و كەسابەتی خەڵكەوە بكات و گرفت دروست بكات، دەشڵێت،”هەر گرفت و رۆتینێكیش كاریگەری لەسەر سستبوونی بازاڕ هەبووبێت نایهێڵین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوێنەرانی بازاڕی دراوی سلێمانی، زەڕەنگەران، بازاڕی جگەرە و ژمارەیەك بازرگان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بازاڕ و چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاروكاسبی لە سنووری سلێمانی كۆبووەوە.

میوانان روونیان كردەوە، لە ئێستادا دەستێكی سیاسی لەپشت شێواندنی بازاڕی سلێمانییەوەیە و بە دەنگۆی چەواشەكارانە هەڵایەكی میدیاییان دەستپێكردووە، كە ئامانج لێی دروستكردنی وێنایەكی ناڕاست و شڵەژاوی سلێمانییە گوایە لە سلێمانی پارە سپی دەكرێتەوە و دراوی ئەمریكی دەبرێتە دەرەوە، ئەمەش هیچ بنەمایەكی نییە و هەوڵدانێكی نەزۆكانەیە بۆ سستكردنی بازاڕ.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی بازرگانان، خاوەنكاران و وەبەرهێنەرانی سلێمانی كرد، كە هەمیشە بەدڵسۆزی و بەرپرسیارانە كاریان كردووە و بەشێكبوون لە چارەسەر و نەیانهێشتووە هیچ دۆخێكی نەخوازراو كار بكاتەسەر كاروكاسبیان.

راشیگەیاند، كە ڕێگەنادرێت هیچ كەس و لایەنێك دەستوەردان لە ناوبازاڕی سلێمانی بكات و زەمینەیەكی گونجاویش لەبەردەم بازرگان و سەرمایەداران دەڕەخسێنین تاوەكو ئازادانە كارەكانیان بكەن و هەر گرفت و رۆتینێكیش كاریگەری لەسەر سستبوونی بازاڕ هەبووبێت نایهێڵین، هاوكار و پشتیوانتان دەبین لەپێناو بووژاندنەوەی كوردستان و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی پشتیوانیی یەكێتی بۆ وەبەرهێنەر، سەرمایەدار و خاوانكاران دووپاتكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە نابێت هیچ هێز و لایەنێك جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بە ژیان و كەسابەتی خەڵكەوە بكات و گرفت دروستبكات.

لە كۆتاییدا سەرۆكی یەكێتی ئەوە ئاشكراكرد، كە بەڵێنیان بە خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی داوە خزمەتیان بكەن و رێگە لە سزا سیاسی و داراییەكان بگرین، بۆیە درێژە بەكاری خۆتان بدەن و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانتانە.

سودانی بۆ كارەبا گەیشتە ئەڵمانیا
پێشت سودانی بۆ كارەبا گەیشتە ئەڵمانیا
مەسعود حەیدەر وەك بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەكاربوو
دواتر مەسعود حەیدەر وەك بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەكاربوو
ەیوەندیدار