مەسعود حەیدەر وەك بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەكاربوو



راوێژكارێكی مسعود بارزانی وەك بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەكاربوو و ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاوكارەكانی لە حكومەت وەك یەك تیم بە دڵسۆزییەوە كار دەكەن، بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و سەرخستنی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی.

مەسعود حەیدەر، راوێژكاری مسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك وێنەكەیەكی خۆی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە ئەمڕۆ وەكو بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ دەستبەكاربووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و سەرخستنی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ هاوكارەكانی لە حكومەت وەكو یەك تیم بە دڵسۆزییەوە كار دەكەن.

ئاشكراشیكردووە، كە محەمەد شیاع سودانی “بە فەرمی پشتیوانی كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستەش رایسپاردم”.

بافڵ تاڵەبانی؛ نابێت هیچ هێز و لایەنێك جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بەژیان وكەسابەتی سلێمانی بكات
پێشت بافڵ تاڵەبانی؛ نابێت هیچ هێز و لایەنێك جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بەژیان وكەسابەتی سلێمانی بكات
هەولێر؛ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە دوو هاوسەری بێ تاوان بوونە قوربانی
دواتر هەولێر؛ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە دوو هاوسەری بێ تاوان بوونە قوربانی
ەیوەندیدار