سودانی بۆ كارەبا گەیشتە ئەڵمانیا



محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومی و بە سەردانیكی فەرمی گەیشتە ئەڵمانیا، بەپێی لێدوانێكی پێشتری سەرۆك وەزیرانیش، سەردانەكە جیاوازە و بۆ كارەبایە.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومی و لە سەردانێكی فەرمیدا گەیشتە ئەڵمانیا”.

سودانی لە لێدوانێكیدا بەر لە جێهێشتنی عیراق ڕایگەیاندبوو”سەردانەكەی بۆ ئەڵمانیا چەند هەفتەیەكە لەلایەن لیژنە پسپۆڕەكانی هەردوولاوە ئامادەكاریی بۆ دەكرێت، و جیاوازە لە سەردانەكانی بەرپرسانی پێشوو، چونكە پلانی كاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات و یاداشتی لێكتێگەیشتن لەخۆدەگرێت”.

بە وتەی سودانی”سەردانەكە چەند بڕگەیەكی گرنگی پەیوەست بە كارەباى تێدايە كە لە چاككردنەوەی كەرتی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای سیمنس لە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا، پێكدێت”.

سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لە یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن كردبوو لە بواری كارەبا لەگەڵ ئەڵمانیا كە “بۆندێكی دوورمەودا بۆ كارەكانی چاككردنەوەی كەرتی كارەبا لەخۆدەگرێت، و ئەو ئاستەنگانە تێدەپەڕێنێت كە ڕووبەڕووی كەرتی كارەبا دەبنەوە”.

سبەی لەم ناوچانەی هەرێم كڕێوە دەست پێدەكات
پێشت سبەی لەم ناوچانەی هەرێم كڕێوە دەست پێدەكات
بافڵ تاڵەبانی؛ نابێت هیچ هێز و لایەنێك جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بەژیان وكەسابەتی سلێمانی بكات
دواتر بافڵ تاڵەبانی؛ نابێت هیچ هێز و لایەنێك جورئەتی ئەوەی هەبێت یاری بەژیان وكەسابەتی سلێمانی بكات
ەیوەندیدار