بەسرە ؛ جامی كەنداوی ٢٥دەست پێدەكات



جامی كەنداوی ٢٥ لە بەسڕە لە ئەمڕۆ هەینیەوە، بەبەشداری بەرپرسانی باڵای حكومەت و وڵاتانی كەنداو دەست پێدەكات، لە ١٩ ی ئەم مانگە كۆتایی دێت.

یەكێتی تۆپی پێی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ٦ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣كاتژمێر ٦ی ئێوارە جامی كەنداوی ٢٥لە بەسڕە دەست پێ دەكات، لە ١٩ی ئەم مانگە كۆتایی دێت، كە جامەكە بە بەژداری ٨ هەڵبژاردەی كەنداو بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەو وڵاتانەی بۆ ئەم جامە بەشداری دەكەن، لە (عیراق ، عمان ، سعودیا ، یەمەن، بەحرین ، كویت ، قەتەر ، ئیمارات) پێكهاتوون و یاری كردندنەوەی جامەكە لەنێوان عیراق-عمان ، كاتژمێر ٦:٤٥ی ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.

بە پێی زانیارییەكان، سەرجەم بلیتەكان فرۆشراوە و نرخی بلیت لە دەستی دوو گەیشتووەتە ٢٠٠ دۆلار .

ئەمە لەكاتێكدایە، كۆتا جار هەڵبژاردەی “بەحرین” ناسناوی جامەكەی بەدەستهێناوە، تا ئێستاش زۆرترین نازناویش هەڵبژاردەی “كوێت” بەدەستی هێناوە، كە 10 جار بووەتە پاڵەوانی جامی كەنداو.

١١ ڕفتاری گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش و خۆپاراستن لە قەڵەوی
پێشت ١١ ڕفتاری گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش و خۆپاراستن لە قەڵەوی
نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان
دواتر نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان
ەیوەندیدار