١١ ڕفتاری گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش و خۆپاراستن لە قەڵەوی



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، هەندێك ڕەفتاری مرۆڤ هەیە، كە كاریگەری باشی دەبێت لەسەر دابەزاندنی كێش و خۆپاراستن لە قەڵەوی.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە جەستەی مرۆڤ شەوان لە كاتی نووستن نزیكەی ( ۳۰۰ ـــ ٤۰۰ كالۆری ) وزە ئەسوتێنێت، كە یەكسانە بەو وزەی كە لە سەعاتێك لە ڕاكردن دەیسوتێنێت.

باسی لەوەشكردووە، كە بۆ زیاتر سووتانی چەوری لە كاتی خەوتن و دابەزاندنی كێش و خۆپاراستن لە قەڵەوی پێویستە ئەم ڕفتارانە ئەنجام بدرێت .

۱ خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو یان ئاو و لێمۆ بەیانیان ڕاستەوخۆ كاتی هەستان .
٢ زیاد كردنی جووڵە، بۆ نموونە بەپێ سەركەوتنی قادرمه و هاتنە خوارەوە لە بری بەكارهێنانی مەسعەد ، چوون بە پێ بۆ بازاڕ و ماركێت و هاتنەوە بە پێ لە بری بەكارهێنانی ئۆتۆمبیل .
٣ تەنانەت لە كاتی دانیشتن و شوێنی دەوام هەوڵ بدە ئەندامەكانی جەستەت بجوڵێنێت وەك جوڵاندنی پێیەكان و دەستەكان ، ڕویشتن بە پێ لە ناو ژووری دەوام یا ماڵەوە ، هەموو نیو سەعاتێك هەستە دوو سێ دەقیقە بە پێ پیاسە بكە .
٤ ژەمی بەیانیانت با دەوڵەمەند بێت بە ماددە پڕۆتینەكان وەك هێلكەی كوڵاو ، پەنیر ، ماست ، نیسكێنە ، هەروەها خواردنی نانی ئاردی بۆر یا جۆ لە جیاتی ئاردی سفر .
٥ گوێگرتن لەو مۆسیقایەی حەزت لێیە بەیانیان .
٦ حازر كردنی كەل و پەلی وەرزش شەوان پێش نووستن ، چونكە ڕەنگە بەیانیان تاقەتت نەبێت حازریان بكەیت و تەمەڵی بتگرێت و نەچیت بۆ وەرزش .
٧ له ماڵەوە نان خواردنی بەیانی پێش چوونە دەرەوە لە كاتی خوێیدا ، هەروەها بردنی سەوزە و میوەی كەم كالۆری وەك سێو و كێوی بۆ شوێنی كارەكەت تا له كاتی برسیەتی دا بیانخوێت .
۸ خواردنەوەی كوپێك قاوەی سەوز یا چای سەوز بەیانیان .
٩ خۆشتن بە ئاوی سارد بەیانیان .
١٠ چوونە بەر خۆر بەیانیان لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر ، باشترین كات دەی بەیانی بۆ دوانزەی نیوەڕۆ .
١١ كێشانی وەزن و قیاس كردنی كەمەر بەیانیان بۆ زانین و چاودێری كێش و زیاتر هاندان بۆ دابەزینی كێش.

كەشناسی هەرێم لەبارەی باران و بەفربارین ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت كەشناسی هەرێم لەبارەی باران و بەفربارین ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
بەسرە ؛ جامی كەنداوی ٢٥دەست پێدەكات
دواتر بەسرە ؛ جامی كەنداوی ٢٥دەست پێدەكات
ەیوەندیدار