سێ‌ ڕۆژ لەسەر یەك بارانی بەلێزمە دەبێت



دەزگای كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق، پێشبینی دەكات لە شەممە و یەك شەممە و دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو، لە وڵاتدا بارانی بەلێزمە ببارێت.


ڕۆژنامەی (الصباح) “ئۆن ڵاین”ى نیمچە فەرمی لە زاری بەرپرسانی كەشناسییەوە بڵاویكردەوە”ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە و دوو شەممەی داهاتوو باران دەبارێت”.

زۆربەی پارێزگاكانی عیراق لە دوێنی چوار شەممەوە حاڵەتێكی بارانبارینی بەخۆوەبینی و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، هەر بەو هۆیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن حكومەتەوە كرایە پشووی فەرمی و شەقامەكانی ئەنبار و بەغدا و دیالە و نەجەفیش بە ئاوی باران داپۆشران.

 

لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
پێشت لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا
بانكی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلار بە كاش دەفرۆشێت و نرخی دراوەكەش بەرزە
دواتر بانكی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلار بە كاش دەفرۆشێت و نرخی دراوەكەش بەرزە
پەیوەندیدار