وەزارەتی نەوت: ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەکەینەوە



وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان ھەیە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی بەرھەمێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکەنەوە.

باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، پلانی گەورەیان ھەیە بۆ پشتیوانیکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و ھەناردەکردنی، بە جۆرێک وەزارەتی نەوت پلانی ھەیە تاکو ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە و بگاتە ئاستی خۆبژێوی لە سووتەمەنی غاز، بۆ وزە و پێداویستییە پیشەسازییەکان.

دەشڵێت:”بەشێک لە پرۆژەکانی باکوور دراونەتە کۆمپانیای “زبک”ـی چینی و ھاوکات، تواندراوە بیری نەوتی ژمارە ٨٩ لێبدرێت، کە بە بیری فرە قۆڵ ناسراوە و سودێکی زۆری تەکنەلۆجی و ئابووری ھەیە و بەرھەمەکەشی دوو ھێندەیە بە بەراورد بەو بیرە نەوتیانەی لەسەر شێوازی کۆن ھەڵکەندراون”.

سبەی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دادەنێت
پێشت سبەی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دادەنێت
زانیاری نوێ‌ لەسەر گڕگرتنی تانكەرەكەی دەربەندیخان
دواتر زانیاری نوێ‌ لەسەر گڕگرتنی تانكەرەكەی دەربەندیخان
پەیوەندیدار