كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان دیاریكرا



نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، ڕۆژی دوو شەممە شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی 5 خەرج دەكرێت.

کارۆخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە (خەبَك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە (9/9/2024)، شایستەی مانگی 5ی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ مانگی 5 و 6 بەشێوەی مەقتوعی تەواو شایستەكانی مامۆستایان خەرج دەكرێت، بەڵام بۆ مانگی 7 و 8 بەشێوەی نیو مەقتوعە و پێكەوە خەرج دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، چاوەڕێین دوای ڕەزامەندی و ڕێکارە داراییەکان لەمانگی 9 بۆ مانگی 10 مامۆستایان بەشێوەی گرێبەست مووچەکانیان وەربگرن .

 

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
پێشت نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە
دواتر فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە
پەیوەندیدار