ئەمریکا بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی دەداتە ئۆکراینا



ئەمریکا بەمەبەستی یارمەتیدانی ئۆکراینا لە دژی ڕووسیا، پاکێجێکی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاریی سەربازیی بۆ ئەو وڵاتە پەسەند کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لەسەر پێشکەشکردنی یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا و بە مەبەستی یارمەتیدانیشی بۆ بەرگریکردن لە خۆی، کۆمەڵێک پێداویستی سەربازیی لە چەک و تەقەمەنی بە بری ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو وڵاتە ڕەوانە دەکرێت.

پێشتر لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەمیانی بەشداریکردنیدا لە ٢٤مین دانیشتنی تایبەت بە کۆبوونەوەکانی گرووپی بەرگریی لە ئۆکراینا، ئاشکرای کرد پاکێجێکی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ ئۆکراینا لە لایەن سەرۆک جۆ بایدنەوە واژوو و پەسەند کراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند بە بەهای نزیکەی ٢١٣ ملیۆن دۆلار ٦٥٠ مووشەکی فرەکردار پێشکەشی ئۆکراینا دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە تا کۆتایی ئەمساڵ مووشەکەکان ڕادەستی ئۆکراینا دەکات بۆ پاراستنی وڵاتەکە لە درۆن و بۆردومانەکانی ڕووسیا.

 

فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە
پێشت فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە
نەژاد عەبدوڵا: ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن تەواو بوون
دواتر نەژاد عەبدوڵا: ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن تەواو بوون
پەیوەندیدار