شاندێکی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات



وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای دارایی حێراق سەردانی هەولێر دەکات و بڕیاریشە پێش 15ی ئەم مانگە مووچەی مانگی ئابیش ڕەوانە بکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

دووپاتیشیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیازی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی هەیە.

سەبارەت بە مووچەی مانگی تەمووزیش کە زیاتر لە دوو مانگ دواکەوت وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، درەنگ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە پێچەوانەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بوو.

پێشەوا هەورامانی وتیشی: “دەبێت بەغدا پێش 15ـی ئەم مانگە مووچەی مانگی هەشت بنێرێت”.

نەرمین مەعروف: هەرێم نیوەی داهاتی باج ڕادەستی بەغدا دەکات
پێشت نەرمین مەعروف: هەرێم نیوەی داهاتی باج ڕادەستی بەغدا دەکات
باڵیۆزی تورکیا: هاوکارییەکی باش لەگەڵ دەروازەی ئیبراهیم خەلیلدا هەیە
دواتر باڵیۆزی تورکیا: هاوکارییەکی باش لەگەڵ دەروازەی ئیبراهیم خەلیلدا هەیە
پەیوەندیدار