باڵیۆزی تورکیا: هاوکارییەکی باش لەگەڵ دەروازەی ئیبراهیم خەلیلدا هەیە



ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، بەیاوەری ئەرمان تۆپچو، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر سەردانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەرپرسانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە هەردوو دیوی هەرێم و تورکیا و بەرپرسانی دیکە ئامادەیبوون، تیشکیان خستە سەر پەیوەندییە بازرگانییەکان لەم سنوورە.

هاوکات پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، زیادکردنی دەروازەی سنووری لە نێوان هەردوولا بەپێی زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەبوون.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکە، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، وتی: “هاوکاری و هەماهەنگییەکی باش لە نێوان دەروازەی سنووری خاپوور و دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل هەیە، لە هەمانکاتدا بەشەکانی دەروازەکەمان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گوێمان لە کێشەکانی بەشێک لە بازرگانان گرت و کار لەسەر چارەسەریان دەکەین”.

ئینان وتیشی: “لە هەموو بوارەکاندا هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەدەین، ڕەنگە کردنەوەی دەروازە نوێیەکە لە بەرنامەماندا بێت”.

لەبارەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانیشەوە، ئینان وتی: “رێگای گەشەپێدان پرۆژەیەکە نەک تەنها عێراق بەڵکو سوودی بۆ تەواوی ناوچەکە دەبێت. پرۆژەیەک کە ئومێدێکی نوێ بە هەرێم دەبەخشێت.”

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ئاماژەی بە کۆبوونەوەیەکی ئەمنییدا کە ساڵی ڕابردوو لە ئەنقەرە ئەنجامدرا بوو وتی: “لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە ئەنقەرە هەبوو لە نێوان تورکیا و عێراق، ئێمە دڵخۆشین بەو پێشکەوتنانەی عێراق بەدەستی هێناوە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی شەڕی دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان”.

 

شاندێکی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
پێشت شاندێکی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
لەمەودا دەتوانى بە كارتی هەژماری من کرێی تاكسی بدەیت
دواتر لەمەودا دەتوانى بە كارتی هەژماری من کرێی تاكسی بدەیت
پەیوەندیدار