لەبارەی خانەنشینی پێشمەرگەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت



جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەبارەی هاوتاکردنی مووچەوە دەڵێت، “لە مانگەکانی داهاتوودا مووچەی خانەنشینان هاوتا دەکرێت”.

فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کاتی زۆری پێویستە و لەپێناو دروستنەبوونی جیاوازی لە مووچە بڕیاردراوە ئەم مانگە مووچە وەک پێشتر دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاردراوە پاش هەڵسەنگاندن لە مانگەکانی داهاتوودا مووچەی خانەنشینان هاوتا بکەین.

ڕوونیکردەوە، مووچەى خانەنشینی هاوتا بکرێت زۆرینەی دەرماڵەی پلە تایبەتەکان نامێنن و ئەوانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار کەمترە لە هاوتاکردنی مووچە سوودمەند دەبن و ئەوانەی لە ملیۆنێک کەمتر وەردەگرن 300 هەزار دیناری دیکەیان بۆ زیاد دەکرێت.

بۆیەکەمجار گەنجێک لە هەولێر قورئان بۆسەر زمانی ئاماژە وەردەگێڕێت
پێشت بۆیەکەمجار گەنجێک لە هەولێر قورئان بۆسەر زمانی ئاماژە وەردەگێڕێت
پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
دواتر پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
پەیوەندیدار