دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی “هەژماری من” دەستپێدەکات



بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، فەرمانبەرانی هەرێم ئەمڕۆ مووچەکانیان لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە وەردەگرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی “هەژماری من” لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەستیپێکرد، هاوکات یەکەم مانگە بەشێک لە مووچەخۆرانی سلێمانی و دهۆک مووچەکانیان لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە وەربگرن.

بڕیارە کاتژمێر 12:00ی ئەمڕۆ چوار شەممە، پارەی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی بەشداربووان و بە کورتەنامەیەک نزیکەی 120 هەزار مووچەخۆر ئاگادار دەکرێنەوە، بە چەشنێک 103 هەزار فەرمانبەری مەدەنی و 17 هەزار پێشمەرگە لەم ڕێگەیەوە مووچە وەردەگرن.

لە سلێمانی ڕێژەی تۆمارکردن گەیشتووەتە 33% و مووچەی نزیکەی دوو هەزار و 500 مووچەخۆر خراوەتە سەر “هەژماری من”.

ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت
پێشت ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت
کونسوڵخانەی ئەمریکا: دەبێت ڕۆژنامەنووسان دوور لە چاوترساندن و هەراسانکردن کاری خۆیان بکەن
دواتر کونسوڵخانەی ئەمریکا: دەبێت ڕۆژنامەنووسان دوور لە چاوترساندن و هەراسانکردن کاری خۆیان بکەن
پەیوەندیدار