کونسوڵخانەی ئەمریکا: دەبێت ڕۆژنامەنووسان دوور لە چاوترساندن و هەراسانکردن کاری خۆیان بکەن



کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات کە تێیدا ڕۆژنامەوانان بتوانن ئازادانە کاری خۆیان بکەن بە بێ ترس لە  چاوترساندن و جیاکاری و هەراسانکردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولیر ڕایگەیاند، کیم سترۆڵۆ بەڕێوەبەری بەشی کاروباری گشتیی کونسوڵخانە و مەیجەر تۆماس ستۆفەر لە نوسینگەی هەماهەنگیی ئاساییش لە کونسوڵخانە لەگەڵ لیوا عوسمان محمەد بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە دەربارەی دەرفەتی کاری هاوبەش لە داهاتوودا و ڕێکانی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات کە تێیدا ڕۆژنامەوانان بتوانن ئازادانە کاری خۆیان بکەن بە بێ ترس لە  چاوترساندن و جیاکاری و هەراسانکردن و هەر لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتیی هەردوو یاسای کاری ڕۆژنامەنووسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان.

دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی “هەژماری من” دەستپێدەکات
پێشت دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی “هەژماری من” دەستپێدەکات
چوار ملیۆن دینار دەدرێت بە هەر خێزانێکی ئاوارە
دواتر چوار ملیۆن دینار دەدرێت بە هەر خێزانێکی ئاوارە
پەیوەندیدار