تڕەمپ؛ عێراق، لقێکە لە ئێران



دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، دەڵێت؛ بڕ ٩ ترلیۆن دۆلارمان بۆ لەشەڕی عێراق دا خەرج کرد، بەڵام ئەو وڵاتە ئیستا وەک لقێک لە ئێران تەماشا دەکرێت.

 

لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فۆکس نیوز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر تێوەگلانی بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لەشەڕی سەر عێراق، کە ئەو کات دوژمنێکی ئێرانیان لەناوبردووە.

 

تڕەمپ ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی جۆرج بوش سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا گرت، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ٩ ترلیۆن دۆلاری بۆ شەڕی عێراق خەرج کرد، کە ئاکامەکەی بە ڕوخاندنی رژێمی سەدام حسێن کۆتایی هات، لەوکاتەدا ئەمریکا کۆتایی بە ڕژێمێک هێنا کە دوژمنی ئێران بوو، دواتر عێراقێکی دروستکرد، کە لە کۆمپانیایەکی سەر بە ئێران دەچێت.

 

دۆناڵد تڕەمپ، باسی لەوەشکرد، ئێران چوار ساڵ لەمەوبەر هیچ بودجەیەکی بۆ دابینکردنی پاڵپشتی دارایی هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نەبووە، بەڵام ئێستا نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلاری لەبەردەستدایە.

فوئاد حسێن: ئەمریکییەکان داگیرکەر نین
پێشت فوئاد حسێن: ئەمریکییەکان داگیرکەر نین
باڵیۆزی توركیا بۆ بارزانی: بكوژرانی گەشتیارە كوردەكە دەستگیركراون
دواتر باڵیۆزی توركیا بۆ بارزانی: بكوژرانی گەشتیارە كوردەكە دەستگیركراون
پەیوەندیدار