لەهەولێر هۆڵی نەشتەرگەری و دەرمانخانەی نەخۆشخانەیەک داخران



بەهۆی ئەنجامدانی چەندان سەرپێچی مەترسیدار لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر، بڕیاردرا هۆڵی نەشتەرگەری و دەرمانخانەی ئەو نەخۆشخانە تایبەتە دابخرێت.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە میدیای سەربەپارتی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی كەسوكاری چەند نەخۆشێک تێبینی ژمارەیەک سەرپێچییان لەنێو نەخۆشخانەكە کردووە، لەلایەن لیژنەکانیان لیکۆڵینەوە کراوە، و دەرکەوتووە نەحۆشخانەی پار لە شاری هەولێر سەرپێچی مەترسیداری ئەنجامداوە.

راشیگەیاند: دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەلایەن لیژنەیەکی وەزارەتی تەندروستی، دەرکەوتووە تێبینی کەسوکاری نەخۆشەکان راستن، جگەلەوەش سەرپێچی دیكەش کراوە.

قایمقامی هەولێر وتوشیەتی، لە بەدواداچوونەكاندا دەركەوتووە لەنێو دەرمانخانەی نەخۆشخانە دەرمانی بێ ستیكەر هەبووە، هەروەها سۆندەی نەشتەرگەری سینگ و لووت و برینی بەكارهاتوو دووبارە بەكارهێنراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی ئەو سەرپێچییانە، بڕیاردرا هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی پار دابخرێن و نابێت هیچ نەشتەرگەرییەکی تێدا ئەنجام بدرێت، هەروەها دەرمانخانەی نەخۆشخانەكەش بەهەمانشێوە دادەخرێت.

کامەران عوسمان: ئەمشەو تورکیا ٢٤ جار بۆردومانی هەرێمی کوردستانی کرد
پێشت کامەران عوسمان: ئەمشەو تورکیا ٢٤ جار بۆردومانی هەرێمی کوردستانی کرد
جارێکیتر تورکیا بۆردومانی شارباژێڕی کرد
دواتر جارێکیتر تورکیا بۆردومانی شارباژێڕی کرد
پەیوەندیدار