هاوردەی برنجی تایلەندی بۆ عێراق 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند



هاوردەی برنجی تایلەندی بۆ عێراق لە ماوەی ساڵێکدا 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی ماڵپەڕی TradeMap کە تایبەتە بە داتای بازرگانی نێودەوڵەتی، هاوردەکردنی برنجی تایلەندی بۆ عێراق لە ماوەی ساڵی ڕابردووی 2023دا زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار بووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە ساڵی 2023دا 864 هەزار تۆن برنجی تایلەندی هاوردە کردووە، کە کۆی گشتی بەهای برنجی تایلەندی 413 ملیۆن دۆلار بووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پشکی عێراق لە هاوردەکردنی برنجی تایلەند گەیشتووەتە 31%.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەشەی ساڵانەی هاوردەکردنی برنج لە تایلەندەوە لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2023 بە ڕێژەی 51% زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ئازادکرا
پێشت مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی ئازادکرا
وەزارەتی شارەوانی: گوژمەی پێویست بۆ 12 پرۆژەی سلێمانی خەرج دەکرێت
دواتر وەزارەتی شارەوانی: گوژمەی پێویست بۆ 12 پرۆژەی سلێمانی خەرج دەکرێت
پەیوەندیدار