مێتا هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی لۆگۆی فەیسبووک ڕووندەکاتەوە



لەم ڕۆژانەدا فەیسبووک لە نوێکردنەوەی وەشاندی خۆیدا ڕەنگی لۆگۆکەی لە شین و سپی گۆڕی بۆ ڕەش و شین.

دەرکەوتنی لۆگۆی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی “فەیسبووک” بە ڕەنگی ڕەش و شین لەبری شین و سپی تەقلیدی، شەپۆلێک قسە و باسی لەبارەی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ناسنامەی ئەپلیکەیشنەکەدا لێکەوتەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کۆمپانیای مێتا پشتڕاستی کردەوە، کە ئەو گۆڕانکارییەی بەکارهێنەران تێبینیان کردووە لەسەر ئامێرەکانیان تەنها هەڵەیەکی تەکنیکی نەخوازراو بووە و چارەسەر کراوە.

کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە کە تا ئێستاش پابەندە بە دیزاینە تەقلیدییەکەیەوە، و ئەوەی ڕوویدا لە هەڵەیەکی تەکنیکی زیاتر نەبووە کە بە خێرایی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

وتەبێژی مێتا بە فۆکسی وتووە، کە هۆکاری ئەم کارە “کێشەیەکی تەکنیکی بووە و چارەسەر کراوە خەڵک چاککردنەوەکە دەبینن کاتێک ئەپەکەیان نوێ دەکەنەوە.”

لۆگۆی فەیسبووک بەزۆری پیتی F ی سپییە لەسەر باکگراوندێکی شین، بەڵام لەبری ئەوە بەهۆی کەموکوڕییەکی تەکنیکییەوە گۆڕدرا بۆ پیتی F شین لەسەر باکگراوندێکی ڕەش.

هۆشداری لە ڕاگرتنی مووچەی توێژێک دەدرێت
پێشت هۆشداری لە ڕاگرتنی مووچەی توێژێک دەدرێت
بۆچی هەندێک لە منداڵان پەنجە گەورەی خۆیان دەمژن؟
دواتر بۆچی هەندێک لە منداڵان پەنجە گەورەی خۆیان دەمژن؟
پەیوەندیدار