لە بەغدا لەسەر مووچە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکرێت



بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پارەی گەنمی جوتیاران جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆببێتەوە و دەڵێت”ئامانجمان یەکدەنگی کوردە لەبارەی مووچەوە”.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دڵنیاییمان داوەتە جوتیارانی کورد پارە و شایستەکانیان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق خەرجدەکرێت و گرفتەکان چارەسەر دەکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی پارەی جوتیاران نەبوونی سیولەی پارەیە، دەنا وەک بودجە و مینحە دیاریکراوە و تەنها ئەوەیە وەزارەتی دارایی عێراق سیولەی بۆتەرخان بکات.

شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆببمەوە‌، یه‌كێك له‌و پرسانە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بابه‌تی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانە، کە ئەم پرسانە پەیوەندی بە تاکی کورد هەیە و تایبەت نیە بە لایەنێکی سیاسی.

وتیشی، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ ئەوەیە کە لەبەغدا کورد یەکدەنگ و یەک هەڵوێستبین بەتایبەت لەسەر بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بڕیارە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـی ئەیلوولی 2024، فراکسیۆنە کوردستانییەکان، لە ماڵی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە کۆ ببنەوە.

پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێشت پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
شەش بەرپرس لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە
دواتر شەش بەرپرس لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە
پەیوەندیدار