ئەپیكۆر زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات



كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان “ئەپیكۆر” ڕایدەگەیەنێت، زیانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستان تا ئێستا 19 ملیار دۆلارە.

مایڵز كاگینز، وتەبێژی ئەپیكۆر ڕایگەیاند، تێكڕای تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوتی كوردستان 20 دۆلارە و پێشتر ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، نەوتی ناوخۆ دەدرێتە پاڵێوگەكان و ئەو نەوتەی لە ناوخۆ دەفرۆشرێت هەر بەرمیلێكی بە 35 دۆلارە.

ئاشكراشی كرد، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستان مانگانە زیانی یەك ملیۆن دۆلاری لێكەوتۆتەوە و كۆی گشتی تا ئێستا 19 ملیار دۆلار زیانی لێكەوتۆتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، تاوەكو ئێستا ڕێككەوتن نەكراوە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەی نەوتی كوردستان.

شوێنی ئەو زەویانەی دەدرێنە فەرمانبەرانی سلێمانی دیاریكرا
پێشت شوێنی ئەو زەویانەی دەدرێنە فەرمانبەرانی سلێمانی دیاریكرا
ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا چی ڕوویدا؟
دواتر ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا چی ڕوویدا؟
پەیوەندیدار