کۆچبەرە کوردەکان لە سنووری یۆنان ڕزگارکران



ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە سنووری ئاوی یۆناندا مەترسی لەسەر ژیانیان دروستببوو، ڕزگارکران.

ئەمڕۆ شەممە، رەنج پشدەرى، چالاکى بوارى کۆچبەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو کۆچبەرانە ڕزگارکران کە دوێنێ بە هۆی پەککەوتنی بەلەمەکەیانەوە لە سنووری ئاوی یۆنان داوای بەهاناوەچوونیان دەکرد.

ژمارەی کۆچبەرەکان نزیکەی 60 کەسە و خەڵکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و کەشتییەکی ئیستۆنیا دوای ڕزگارکردنیان گواستوونیەتییەوە بۆ یۆنان.

سەرباری مەترسییەکانی ڕێگە، بەڵام بەردەوام گەنجان لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن و هەوڵ دەدەن بە ڕێگەی قاچاخ خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.

16 هاووڵاتی هەرێم لە تونس دادگایی دەکرێن
پێشت 16 هاووڵاتی هەرێم لە تونس دادگایی دەکرێن
نوێترین زانیاری دەربارەی یەکەکانی کرێنشینان
دواتر نوێترین زانیاری دەربارەی یەکەکانی کرێنشینان
پەیوەندیدار