زانیاری نوێ لەسەر ئەو ٦٠ کۆچبەرەی لەنێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە



نزیکەی ٦٠ کۆچبەر کە زۆربەیان کوردن لەئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا بەھۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە گیریان خواردووە و داوای بەھاناوەچوون دەکەن.

کۆچبەرەکان کە نزیکەی ٦٠ کەسن  ماوەی سێ رۆژە یۆنانیان بەرەو ئیتاڵیا جێھێشتووە، بەڵام بەھۆی کونبوونی یەختەکەیانەوە لە ئاوی ئازادی نێوان ھەردوو وڵاتدا ماونەتەوە.

رەنج پشدەری چالاکوانی کۆچبەران بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، یەختەکە نزیکەی ٦٠ کەسی تێدایە و ٣٠ کەسیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و ژن و منداڵیشیان تێدایە، ئەوانەی دیکەش خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانن.

فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ مەسرور بارزانی:  بڕیاری بە هەمیشەییکردنمان بۆ دەربکە
پێشت فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ مەسرور بارزانی: بڕیاری بە هەمیشەییکردنمان بۆ دەربکە
بەناوی سەنتەری جوانکاری هەڕەشە لە ژنان دەکرێت
دواتر بەناوی سەنتەری جوانکاری هەڕەشە لە ژنان دەکرێت
پەیوەندیدار