داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ١٥ ملیار دینارە



داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی لە ڕۆژی 24 تاوەکو 30ی ئابی 2024 نزیکەی 15 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە بڕی 14 ملیار و 911 ملیۆن و 389 هەزار و 843 دینار بووە، بەجۆرێك كە 84%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە، هەروەها 2%ی بەشێوەی چەکە و 14%یشی بەشێوەی (مقاصە) بووە.

ئێستا ڕۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

 

لە سووریا هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا دەدرێت
پێشت لە سووریا هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا دەدرێت
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بڵاوکرایەوە
دواتر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بڵاوکرایەوە
پەیوەندیدار