وەزارەتی ئەوقاف: مانگانە شایستەی دارایی دەدەین بە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش



وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک (شایستەی دارایی) بدرێتە مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش (کەھیچ داھاتی تریان نییە) لەسەر بوودجەی وەزارەت، تاکۆتایی ساڵی 2024 ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆئەوەی بەمافەکانیان بگەن.”

وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئاینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش لەماوەی ڕابردودا ڕۆڵی گەورەیان ھەبووە لەپڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان وخزمەتکردنی نوێژخوێنان ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینی و نیشتمانی و مرۆیبەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی”

دەشڵێت:”وەک ئەرکی سەرشانمان، بڕیارماندا کەمانگانە منحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش (کەھیچ داھاتی تریان نیە ) لەسەر بوودجەی وەزارەت، تاکۆتایی ساڵی (٢٠٢٤) ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆئەوەی بەمافەکانیان بگەن “.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکات
پێشت سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار دەکات
ئەمریکا: پشتگیری هەڵبژارنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر دەکەین
دواتر ئەمریکا: پشتگیری هەڵبژارنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر دەکەین
پەیوەندیدار