تورکیا: درۆنەکەی کەرکوک هی ئێمە بوو



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا خاوەندارێتی ئەو درۆنەی گرتە ئەستۆ، کە ئەمڕۆ لە کەرکوک لەلایەن سیستمی بەرگری سوپای عێراق خرایە خوارەوە و دەڵێت”لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆمان کردووە”.

ئۆنجو کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕایگەیاند،”بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەوەى لە کەرکوک روویدا لەگەڵ لایەنى عێراقى گفتوگۆمان کردووە.”

کەچەلی وتیشی “ئێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەرکوێ پێویست بێت لەوێ دەبین، و  بەگوێرەى یاساى نەتەوەیەکگرتووەکان لەناو خاکى عێراق رووبەڕووى تیرۆر دەبینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە لەگەڵ عێراق ئیرادەیەکی هاوبەش و بەهێزمان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کە رۆژ بەڕۆژ بەهێزتر دەبێت.”

ئەمڕۆ بە نزیکەیی کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ سیستمی بەرگری ئاسمانی عێراق درۆنێکی تورکیای لە ئاسمانی کەرکوک کردە ئامانج و  لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکوک کەوتەخوارەوە، و شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێکی هونەریی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو درۆنە تورکییە پێکدەهێنن.”

هاوکات ئاسایشی عێراق بڵاویکردەوە، درۆنەکە ئاسمانی کەرکوکی بەزاندووە و دوای ئاگادار کردنەوە بە هێزی عێراق خراوەتە خوارەوە.

پۆلیسی هەولێر دۆسێی دزێک بە جیاواز ناودەبات
پێشت پۆلیسی هەولێر دۆسێی دزێک بە جیاواز ناودەبات
کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد
دواتر کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد
پەیوەندیدار