کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد



کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەریمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد و ڕایدەگەیەنێت “کاردەکەین بۆ باشکردن ودانانی بناخەیەک بۆ پەرە پێدانی بابەتی بازرگانی و ئابووری”

ئەمڕۆ پێنج شەممە نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ژوری بارزگانی سلێمانی، پێشوازیانکرد لە ستێڤ بیتنەر، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان.

لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، خۆشحاڵن بەکۆبونەوەی کۆنسوڵی ئەمریکا بۆ گوێگرتن لە بازرگانان و وەبەرھێنەران لە شاری سلێمانی، وە پەیوەندی گەلی کورد و گەلی ئەمریکا مێژوویەکی دورو درێژی ھەیە و شانازی بەو پەیوەندیەوە دەکەن.

نەوزاد غەفور رایگەیاند، لە ڕێکەوتی ٢٣/٦/٢٠١٩ لە شاری ھەولێر ( یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی ھەرێمی کوردستان) لەگەڵ (ژووری بازرگانی ئەمریکا) یاداشتنامەکەی واژۆکرد، ئەو یاداشتە بۆ پتەوکردنی ئابووری نێوان ھەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئەمریکایە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە، کۆنسوڵ کاربکات بۆ ھاندانی کۆمپانیاکانی ئەمریکا کە وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاری لە پارێزگای سلێمانی ئیدارە سەربەخۆکان لە سێکتەرەکانی( پیشەساز، کشتوکاڵ ، کەشتیاری ، تەندروستی، تەکنەلۆژیا) چەندین بواری دیکە بکەن.

ستێڤ بیتنەر کۆنسوڵی ئەمریکا لە ھەولێر لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند ” خۆشحاڵم کە بۆ یەکەمجار دێمە سلێمانی و لەگەڵ بازرگانان و وەبەرھێنەران لە نزیکەوە کۆدەبینەوە، لەو باوەرەدام کۆمەڵگای بازرگانی زۆر گرنگە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتە یەکگرتووەکان، ئەوەش جێگەی بایەخە کە دەتانەوێت بە گرنگیەوە کار لەگەڵ ئەمریکا بکەن”.

تورکیا: درۆنەکەی کەرکوک هی ئێمە بوو
پێشت تورکیا: درۆنەکەی کەرکوک هی ئێمە بوو
دامەزراندن بۆ زیاتر لە 28هەزار کەس کرایەوە
دواتر دامەزراندن بۆ زیاتر لە 28هەزار کەس کرایەوە
پەیوەندیدار