عێراق ئاگادارکردنەوەی بە فڕۆکە تورکییەکە داوە



فەرماندەیەکی باڵای سەربازی عێراق لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە “تورکی”یەی لە سنووری کەرکوک تێکشێنرا، پێشتر سێ جار ئاگادارکردنەوەی بۆ نێردراوە تا بگەڕێتەوە و ئاسمانی کەرکوک نەبەزێنێت، بەڵام نەگەڕاوەتەوە و دواجار خرایە خوارەوە.

بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، فەرماندە باڵا سەربازییەکەی عێراق لە کەرکوک کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە ڕایگەیاندووە، ڕەنگە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە تورکییەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووبێت، چونکە سێ جار لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە ئاگادارکردنەوەی بۆ نێردرا تا بگەڕێتەوە، بەڵام بەردەوام بوو لە سنوور بەزاندنی ئاسمانی کەرکوک، و ڕەزامەندی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ خستنە خوارەوەی وەرگیرا.

عەمید روکن عەبدولسەلام حەموودی، جێگری فەرماندەی ناوچەی باکوری بەرگری ئاسمانی عێراق، ڕایگەیاند،تیمەکانی بەرگری ئاسمانی درۆنێکی تورکییان خستەخوارەوە کە لای سنووری سلێمانییەوە بەرەو ئاسمانی کەرکوک هاتبوو، توانرا بەچەک و هەوڵی عێراق و ڕێنمایی فەرماندەی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی عێراق نخرێتە خوارەوە.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە “تورکییەکە” کە لە سنوری کەرکوک تێکشێنرا، ناوی ( Tal Aksungur)ەو دوای تێکشکاندنی، پارچەکانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵگیرایەوەو لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.

فەرماندە باڵا سەربازییەکەی عێراق لە کەرکوک دەڵێت،”درۆنەکە تورکی بووەو 15 مەتر درێژ بووە، فڕۆکەکە 16 کاتژمێر بە بەرزی دەفڕێت و دەنگیشی نابیسترێت، توانای هەڵگرتنی موشەکی هەیەو زۆر بە وردی وێنەی سەر زەویش تۆمار دەکات، فڕۆکەکە تایەی هەیەو لە شوێنی تایبەتەوە دەفڕێت.”

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29 ی مانگی هەشتی 2024، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سنوری کەرکوک خرایە خوارەوە، بەشێک لە پارچەکانی فڕۆکەکە لە نزیک کۆرنیش و بەشێکی لە گەڕەکی تسعین کەوتە خوارەوە.

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق
پێشت ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق
“ئیسرائیل بە مەبەست کاروانێکی پرۆگرامی خۆراکی جیھانی کردووەتەوە ئامانج”
دواتر “ئیسرائیل بە مەبەست کاروانێکی پرۆگرامی خۆراکی جیھانی کردووەتەوە ئامانج”
پەیوەندیدار