“ئیسرائیل بە مەبەست کاروانێکی پرۆگرامی خۆراکی جیھانی کردووەتەوە ئامانج”



– بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئەو ھێرشەی کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە سەر کاروانێکی پرۆگرامی خۆراکی جیھانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP) لە غەززە، ئامانجی لێی ترساندن و تۆقاندنی ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانەیە کە یارمەتی مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە، دابین دەکەن.

بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاند، سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست ھێرشی کردووەتە سەر کاروانێکی پرۆگرامی خۆراکی جیھانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان  (WFP) لە غەززە، ئەوەش بەئامانجی ترساندن و تۆقاندنی ئەو ڕیکخراوە و  دامەزراوانەی کە یارمەتی مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە، دابین دەکەن.

دوێنێ چوارشەممە، پرۆگرامی خۆراکی جیھانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵپەساردنی چالاکییەکانی لە غەززە تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە لە  خاڵێکی پشکنینی سوپای ئیسرائیل لە غەززە، تەقە لە کاروانێکیان کرا.

بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، سوپای ئیسرائیل بەرپرسە لەو ھێرشەی کە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کراوەتە سەر کاروانێکی پرۆگرامی خۆراکی جیھانیی و ڕايگەیاندووە: “سوپای ئیسرائیل بە ئەنقەست ھێرشی کردووەتە سەر کاروانەکەی پرۆگرامی خۆراکی جیھانیی  غەززە، ئەوەش بەئامانجی ترساندن و تۆقاندنی ئەو ڕیکخراوە و  دامەزراوانەی کە یارمەتی مرۆیی بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە، دابین دەکەن”.

داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە زنجیرەیەک ڕێوشوێن بگرنەبەر، بۆ ئەوەی سوپای داگیرکار ناچار بکەن ھێرشەکانی بۆسەر دامەزراوە مرۆییەکان لە غەززە بوەستێنێت.

ھەروەھا داواشی کردووە کە  لێپرسینەوە لە سوپای داگیرکار و سەرکردەکانی بکرێت، ئەوەش لە ھەمبەر ئەو تاوانانەی کە دژبە فەڵەستینییەکان و دامەزراوە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامیانداوە، کە  تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی ڕێکخراو و دامەزراوە مرۆییەکانیان کردۆتە قوربانی.

عێراق ئاگادارکردنەوەی بە فڕۆکە تورکییەکە داوە
پێشت عێراق ئاگادارکردنەوەی بە فڕۆکە تورکییەکە داوە
هەولێر خزمەتی دەوێت…!
دواتر هەولێر خزمەتی دەوێت…!
پەیوەندیدار