پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات



وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند،”لە مانگی داهاتووەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان زیاد دەکات”.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ساڵانە خواست لەسەر کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات، هەربۆیە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبنەوە، بەڵام لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی خواست کەمدەبێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکەنەوە.

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردبوو، کە ڕۆژانە 10-12 کاتژمێر کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابیندەکەن.

سەبارەت بە قەرزە کەڵەکەبووەکانی کارەبا لای هاووڵاتییان ئاشکرای کرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داشکاندنی 20% دەستپێبکاتەوە، لە کاتێکدا هاووڵاتییان و شوێنە گشتییەکان نزیکەی یەک ملیار دینار قەرزی کارەبایان لایە.

٥٠٠ ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران ڕەوانە دەکرێت
پێشت ٥٠٠ ملیار دینار شایستەی دارایی جوتیاران ڕەوانە دەکرێت
ئیسڕائیل، دەست لەکەس ناپارێزێت
دواتر ئیسڕائیل، دەست لەکەس ناپارێزێت
پەیوەندیدار