ئیسڕائیل، دەست لەکەس ناپارێزێت



بەهۆی تەقەکردن لە یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەیان کە خۆراکی بۆ کەرت غەززە دەگواستەوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان چالاکییەکانی ڕادەگرێت.

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە؛ تا کاتی ئاگادارکردنەوەیان و دەستبەری سەلامتی بۆ تیمەکانیان” جوڵەی تیمەکانی لە کەرتی غەززە ڕادەگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی درایە بەر دەستڕێژی گوللە.

 

بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت؛ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان کە بە ڕوونی لۆگۆی ڕێکخراوەکەی پێوە دیارە و بەئاشکرا دەزانرێت سەر بە کێیە لە لایەن هیزەکانی ئیسڕائیلەوە پەلاماردراوە و  لانیکەم دە فیشەک بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە کاتێک نزیک بووەتەوە لە خاڵێکی سەربازی ئیسرائیل.

بەرنامەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاروانی هاوکارییەکانیان پێشتر ڕەزامەندییان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە وەرگرتووە بۆ نزیکبوونەوە” لە بازگەکە لە پردی وادی غەززە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو: “هەرچەندە ئەمە یەکەم ڕووداو نییە کە لە کاتی شەڕدا ڕووبدات، بەڵام یەکەمجارە ئۆتۆمبێلێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە نزیک خاڵێکی پشکنین سەرەڕای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی پێویست بەر فیشەک بدرێت”.

 

دوای ڕووداوەکە، نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند؛ ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری لە غەززە “بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی شەڕ و نائارامی و فەرمانی چۆڵکردنی بەکۆمەڵەوە سنووردارە کە کاریگەرییان لەسەر ڕێگا و دامەزراوەکانی گواستنەوەی یارمەتییەکان هەیە”.

 

بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمرۆ پێنجشەممە لەسەر داوای بەریتانیا و سویسرا، سەبارەت بە دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

سەرچاوە؛ AFP – ڕۆیتەرز

پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات
پێشت پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات
عێراق گۆشتی ئەفریقی هاوردە دەکات
دواتر عێراق گۆشتی ئەفریقی هاوردە دەکات
پەیوەندیدار