مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ



دەستەی داکۆکی لە مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی دواکەوتنی مووچە هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ڕادەست نەكردنی داهاتی ناوخۆ لێدانە لە بەرژەوەندی و گوزەرانی هەموو مووچەخۆران و دەشڵێت:

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەكی ناڕەزایی دژی دواكەوتنی مووچە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەگەری دروست كردنی كێشە بۆ مووچە لە مانگەكانی داهاتوودا یان ناردنی لیستی ناتەواو و نادروست بۆ بەغدا و هاوكاری نەكردنی بەغدا بۆ تەوتینی مووچە، كە سەرجەمیان پێشێلكاری و دەستدرێژییە بۆ سەر ژیانی سەرجەم فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشكرد، جارێكی دیكە ڕێگە نادەین مووچەخۆران و فەرمانبەران و مامۆستایان بكرێنە قوربانی حەزی نەخۆشی بەرپرسان.

ڕاشیگەیاند، ڕادەست نەكردنی داهاتی ناوخۆ لێدانە لە بەرژەوەندی و گوزەرانی هەموو مووچەخۆران و دامەزراندنی نایاسایی و زیادكردنی ناوی دیكە بۆ لیستی مووچە، دروست كردنی گرفتە بۆ ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە و ئەمەش قبوڵكراو نییە، بۆیە ناكرێت خۆتان بە بەرپرس بزانن و حەقتان نەبێت بە ژیانی فەرمانبەران.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “هۆشداری دەدەینە وەزارەتی دارایی، كە هەر جووڵە و خۆپیشاندانێك ئاڕاستەی بەردەم بەرپرسانی ئەو وەزارەتە دەكەین و ڕێگە نادەین وەك ساڵی ڕابردوو سێ‌ مووچە نەدەن و وەك بەرزەكی بابان بۆی دەرچن”.

ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی داهاتوودا وادە و كاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دیاری دەكەین بە پرس و ڕاوێژ لەگەڵ هەموو دەستە و توێژەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران.

پزیشكیان دێتە عێراق و هەرێمی كوردستان
پێشت پزیشكیان دێتە عێراق و هەرێمی كوردستان
عێراق بڕیاری ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتی دا
دواتر عێراق بڕیاری ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێتی دا
پەیوەندیدار