ژنێکی بەساڵاچووی بەریتانی یادی 102 ساڵەی لە ئاسمان کردەوە



مانێت بەیلی بەساڵاچوو بووە بەتەمەنترین ژن، لە ئاسمان بە پەڕەشووت خۆی هەڵداتەخوار، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ناوبراو یادی 102 ساڵەی لەدایک بوونی لە فڕۆکەیەکدا کردەوە و لە بەرزایی نزیکەی 7 هەزار پێ بەهاوکاری کەسێکی دیکە خۆی هەڵدایە خوارەوە.

 

مانێت بەیل، دەڵێت؛ لە کۆتا خولەکدا چاوەکانی داخستووە و زۆر ترساوە و بەخۆی وتووە: گومانم هەیە کە جارێکی دیکە بتوانم ئەو کارە بکەمەوە.

 

نەوەى نەوەکەى مانێت بەیل، کە ناوی ئیزابێل ڕۆبنسنە، کە چاوەڕێى ئەوە بوو پیرۆزبایی لێبکات، ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای ئەم کارەی دایە گەورەی گەیشتووە بە باوەڕەی “تەمەن تەنها ژمارەیە”.

زانیاری لەسەر کەمکردنەوەی مووچە بڵاوکرایەوە
پێشت زانیاری لەسەر کەمکردنەوەی مووچە بڵاوکرایەوە
پیتیP لە پاسپۆرتدا مانای چی یە؟
دواتر پیتیP لە پاسپۆرتدا مانای چی یە؟
پەیوەندیدار