خوێندنی باڵا: نابێت داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت



وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، “هیچ زانکۆ و دەمودەزگایەکی سەر بە وەزارەت بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێک داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستا، فەرمانبەر و خوێندکاران بکات”.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و ئاماژە بەوەدەکات، “لەپێناو پابەندبوون بە بنەما دەستووری، یاساییەکان و مافەکانی مرۆڤ، هیچ زانکۆ و دامودەزگای تری سەر بە وەزارەتەکە بۆ هیچ مەبەستێک ڕێگەپێدراو نییە داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستا،  فەرمانبەر و خوێندکارانی زانکۆکان بکات”.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەپێچەوانەوە هەر ناوەندێکی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای کارتی دەنگدان بکات ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان: کشانەوەمان لە حکومەت تەنها دەنگۆیە و کەس ئەو بڕیارەی پێ نادرێت
پێشت بزوتنەوەی گۆڕان: کشانەوەمان لە حکومەت تەنها دەنگۆیە و کەس ئەو بڕیارەی پێ نادرێت
یەکێتی: کار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەین
دواتر یەکێتی: کار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەین
پەیوەندیدار