کێن ئەوانەی کە تووشی کۆلێرا دەبن؟



دەسسڕانەگەیشتن بە ئای پاکی خواردنەوە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە کۆلێرا دادەنرێت، لە کاتێكدا ئەگەر چارەسەر نەکرێت کوشندە دەبێت.

کۆلێرا نەخۆشییەکی سەختی سکچوونە کە بەهۆی هەوکردنی بەکتریا دروست دەبێت، لە ڕێگای خواردنی خۆراک یان ئاوی پیس بڵاودەبێتەوە.

لەکاتێکدا زۆرێک لەو کەسانەی تووشی کۆلێرا دەبن هیچ نیشانەیەکیان بۆ دەرناکەوێت، بەڵام هەندێکی تر تووشی سکچوونی ئاوی توند و وشکبوونەوەی لەش دەبن، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەکرێت کوشندە بێت.

نیشانەکان:

– سکچوونی ئاوی توند

– ڕشانەوە

– گرژبوونی ماسولکەکان

– وشکبوونەوەی لەش (ووشکبوونەوەی دەم، تینوێتی زۆر، سەرگێژخواردن)

 

کێ زۆرترین مەترسی لەسەرە؟

ئەو کەسانەی لەو ناوچانە دەژین کە پاکوخاوێنییان خراپە و دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک سنووردارە، زۆرترین مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆلێرا هەیە، هەروەها گەشتیارانی ئەو ناوچانەش مەترسییان لەسەرە و پێویستە ئاگاداری خۆیان بن.

 

خۆپاراستن:

– زوو زوو دەستەکانت بە ئاو و سابون بشۆ، بەتایبەت دوای بەکارهێنانی تەوالێت و پێش خواردن.

– تەنها ئاوی پاک بخۆرەوە. ئەگەر دڵنیا نەبوویت لە سەرچاوەی ئاوەکە، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک خولەک بیکوڵێنە.

– تەنها خواردنی تەواو کوڵاو و گەرم بخۆ.

– پێش خواردنی میوە و سەوزە توێکڵەکەی لێبکەرەوە.

کۆلێرا نەخۆشییەکە کە چارەسەر دەکرێت و دەستنیشانکردنی پێشوەختە زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکان. ئەگەر هەستت بە نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا کرد، دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە. چارەسەرکردن دوا مەخە، چونکە وشکبوونی لەش بە خێرایی دەبێتە مەترسی لەسەر ژیان.

سەرچاوە : وەزارەتی تەندروستی

 

توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە خواردنی قاوە پێش بازاڕیکردن
پێشت توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات لە خواردنی قاوە پێش بازاڕیکردن
شاندی وەزارەتی دارایی لە بەغدایە
دواتر شاندی وەزارەتی دارایی لە بەغدایە
پەیوەندیدار